زاری كرمانجی-سۆران
نووسەرو چاودێرێكی سیاسی دەڵێت: ” بڕیاریی دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكانی تایبەتە بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، پیڵانێكی دووژمناكارانەیە بۆ تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیانی جیاوازییەكانی ناو هەرێم.
كاروان جەلال بەگ، نووسەرو چاودێری سیاسی، ئەوەدەخاتەڕوو ” لە عێراقدا پرۆسەی دیموكراسی تادێت زێتر دەكەوێتە ژێر پرسیار، بە یاسایی كردنی هزی دووژمناكارانە، جێكردنەوەی هەژموونی لایەنی سێیەم و چوارەم لەناو وردو و درشتی كۆمەڵگەی عێراقی، قبوڵنەكردنی پرۆسەی ئازادی ڕادەربڕین و دیموكراسیەت، هەموو ئەوانە و زیاتر عەیبەی گەورەن لەسەر ئەزموونی دەوڵەتداری لەم وڵاتەدا، هەروەك دادگای فیدڕاڵی، بوەتە دامەزراوەیەكی تەواو پێچەوانەی ئەو پێناسەی بۆی كراوە، یاسا دەردەكات، یاسا هەڵدەوەشێنێتەوە، هەموو ئەو كار و ڕێكارانەی پێویستە لە پەرلەمان بكرێن، دەستی بۆ دەبات، ئەم دادگایە لەبری چارەسەركرنی كێشە و گرفتەكان، خۆی بوەتە سەرچاوەی كێشەی گەورە بۆ عێراقییەكان، لەپێناو بەرژەوەندی چەند ڵایەنێكی دیاریكراوی ژێر چەپۆك”.
ئەماژەبەوەشدەدات : ” هەرێمی كوردستان سەرەڕای هاوكاری ناوخۆیی گەورەترین و تاكە ئامانجی پیڵانەكانی ئەم بەناو دادگاییە یە، لە دواین بڕیاریشی دادگای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكانی تایبەتە بە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستانە، لەكاتێكدا لەناو پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق كۆتا و كورسی پێكهاتەكان بوونی هەیە”.
دەشڵێت: ” ئەمە پیڵانێكی دووژمناكارانەیە بۆ تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیانی جیاوازییەكانی ناو هەرێم، جگە لە كەمكردنەوەی ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ سەد كورسی، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی هەرێم زیاتر بووە.