شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، باس لەو هۆكارەكانە دەكات دەبنە هۆی دروستبوونی برینی ناو دەم و دەشڵێت” دووجۆر برینی ناو دەم هەن بە ئازار و بێ ئازار.
د. سۆران محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم، بە زاری كرمانجی راگەیاند” گەلێك هۆكار هەن بۆ دروستبوونی برینی ناو دەم.
لەوانەش:
-سترێس و دڵەڕاوكێ
-لەكاتی نان خواردن یاخود خواردنەوەی زۆر گەرم
-لاوازی بەرگری جەستە
-هەستیار بوون بە هەندێك جۆری مەعجوونی ددان شوشتن
-كەمی هەندێك لە ڤیتامینەكان و ماددەی ئاسن
-بوونی بەكتریای گەدە
-هەستیاری بە گەنم
-نەخۆشی ئیلتیهابی درێژخایەنی ریخوڵەكان كە هی كۆڵۆنن.
ئەم پزیشكە گووتیشی” ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن هەموویان هۆكارن بۆ دروستبوونی ئەم برینە، بۆیە پێویستە هەموو ئەم پشكنینانە لەلایەن پزیشك بۆی بكرێت، هەروەها دووجۆر برینی ناو دەممان هەیە یەكێكیان بێ ئازار و ئەوەی دیكەش بە ئازارە، بۆ ئەمەش یەكێك لە بڵاوترین هۆكارەكانی جۆرە نەخۆشییەكی رۆماتیزمییە كە پێی دەڵێن”بەهجەت” بەوەش جیادەكرێتەوە كە برینەكەی زۆر بە ئازارە و چارەسەرییەكانیش بەپێی جۆری حاڵەتەكە دەكرێن.