نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێكی كوردستان، پێشوازیی لە خاتوو كاتی بونكا باڵوێزی نوێی كەنەدا لە عێراق كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا گرنگیی سیستمی فیدراڵی، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی تری دیدارەكەیان بوو.
ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ كاتی بونكا باڵوێزی نوێی كەنەدا لە عێراق، وێڕای بەخێرهێنان و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، دووپاتی لە خواستی هەرێمی كوردستان بۆ برەودان بە پێوەندییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە. لەمبارەیەوە داوای كرد ئاستی نوێنەرایەتیی كەنەدا لە هەرێمی كوردستان بەرز بكرێتەوە.
لای خۆیەوە بونكا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوون و سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی و دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی بە بایەخ و گرنگییەوە لە پێوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت. ئاماژەی بەوەش كرد كە بۆ ئەم مەبەستە، كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی نوێنەرایەتیی وڵاتەكەیان لە هەرێمی كوردستان دەكەن.
گرنگیی سیستمی فیدراڵی، هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.