زاری كرمانجی :
زێدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:” بڕیارە لیژنەی پێشمەرگە، داواكارییەك پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكات، بۆ ئەوەی لیژنەیەكی پەرلەمان پێكبهێنرێت، بۆ بەدواداچوون لە تۆپبارانەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باڵەكایەتی و سیدەكان، هەروەها لیژنەكە لێكۆڵینەوە لە زەرەر و زیانەكانی تۆپبارانەكان دەكات و دواتر لەو بارەیەوە راپۆرتێك دەداتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان”،
برادۆستی باس لەوەش دەكات تۆپبارانەكە زەرەر و زیانی زۆری لە هاووڵاتییان و جووتیارانی ناوچەكە داوە، دڵەڕاوكێی زۆریشی لای خەڵكی سنوورەكە دروست كردووە.