زاری كرمانجی-وەرتێ
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، ئاگاداری دانیشتووانی سنورەكە دەكاتەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاگادار كراینەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هەر خێزانێك بری 100 لیتر نەوتی سپی دابینكردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” پێویستە پارەی دیاریكراو بەبریكارەكانی خۆراك بدەن و بریارە ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 2024/2/21 نەوتەكە بگات و دەست بەدابەشكردنی بكرێت.