زاری كرمانجی-سۆران
21ی شوباتی هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوه، له‌و ڕۆژه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی زمانه‌وانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چن، زیاتر له‌شەش هه‌زار زمان له‌جیهاندا هه‌ن، به‌ڵام ته‌نها 100 جۆریان زمانی فه‌رمین، زمانی کوردیش سێیەم دەوڵەمەندترین زمانه له‌جیهاندا.
ڕهگو ڕیشه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك بۆ ساڵی 1952 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا له‌دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان دهربڕییو 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران، له‌ساڵی 1956دا پاكستان له‌وڵاته‌كه‌ی بهناچارییو له‌ژێر فشاری شه‌قامدا، دانی به‌زمانی به‌نگالیدا نا.
بۆ یەکەمجاریش ڕێکخراوی یونسکۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، لە 17ی تشرینی دوەمی ساڵی 1999، ڕۆژی 21ی شوباتی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند‌و دواتر له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرا.