بوار خالید عبداللە
قۆناغی چوارەم بەشی مێژوو
١٠١ ساڵ لەمەوبەر شەڕی بەناوبانگی دەربەندی بازیان لەنێوان هێزەکانی کورد بە سەرکردایەتی شێخ مەحمودی حەفید – حوکمداری کوردستان و هێزەکانی ئینگلیز بە سەرکردایەتی فرایزەر، لە دەربەندی بازیان ڕوویدا و شەڕەکەش بەناوی شوێنەکەوە ناونراوە.
هۆکارەکانی:
١- کاتێک شێخ مەحمود بۆی ڕوون بۆوە کە ئینگلیزەکان مەبەستیان نیە سنووری دەسەڵاتەکەی دیاری بکەن و پاشان وەکو حوکمدار دەسەڵاتەکانی پێبدەن.
٢- ئینگلیز لەژێرەوە کەوتبووە دژایەتی شێخ مەحمود و هانی عەشیرەتەکانی کەرکوک و گەرمیان و …. ئەدا ڕازی نەبن بەچوونە ژێر دەسەڵاتی شێخ مەحمود.
لە مانگی ئایاری ١٩١٩ شێخ ئینگلیزەکانی لە ناو شاری سلێمانی و لە دەبۆکە زیندانی کرد و بۆ پشتیوانی کردنی خۆی ٣٠٠ چەکداری بە سەرکردایەتی مەحمودخانی دزڵی، لە هەورامانی ڕۆژهەڵاتەوە بانگێشت کرد بۆ سلێمانی.
سەرەتا لەڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئینگلیزەکان شەڕی تاسڵوجە بوو لەکۆتایی هەمان مانگدا، کە توانیان ئینگلیزەکان تێکبشکێنن و بەرەو تاسڵوجە پاشەکشەیان پێ بکەن و پاشانیش بەرەو کەرکوک کشانەوە
دواتر شێخ مەحمود و هێزەکەی دەربەدنی بازیزنیان گرت ئینگلیزەکانیش لە کەرکوکەوە هێزیان هێنا و لە ڕۆژی ١٧ی حوزەیران گەیشتنە بەردەم هێزەکانی کورد.
ڕۆژی شەڕەکە – ٦/١٨
لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران شەڕ لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو و لە ئەنجامدا بەهۆی:
١- سەرکەوتنی هێزەکانی ئینگلیز بەسەر بەرزاییەکەدا و پشتگرتنی هێزی کورد.
٢- نا بەرامبەری هێز لە ڕووی ژمارە و چەک و خواردەمەنی.
٣- بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و چەکی پێشکەوتوو لەلایەنئینگلیزەوە.
٤- خیانەتی هەندێک لە عەشیرەتە کوردییەکان.
هێزی شێخ شکان و شێخ بە برینداری بەدیل گیرا و ڕەوانەی بەغداکرا.
سەرچاوەکان:
- شێخ مەحمودی قارەمان و دەوڵەتەکەی خوارووی کوردستان: محەمەد ڕەسوڵ هاوار، بەرگی یەکەم.
- حکومەتی کوردستان: سدیق ساڵح.
- مێژووی ڕاپەڕینی کورد: عەلائەدین سەجادی.