زاری کرمانجی:
ساڵی 2022 لە چوارچێوەی بەقەزا كردنی سیدەكان، گوندی كانیەڕەش لە دەڤەری برادۆست كرایە ناحیە، بەڵام بە تا ئێستا بەڕێوەبەری ناحیە و هیچ فەرمانگە و بنكەیەك لە سنوورەكە نەكراوەتەوە تا کار و باری هاووڵاتییانی لێ ڕای بکرێت .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دوای بەناحیە بوونی کانیەڕەش کارمان لەسەر لەسەر دانانی بەڕێوبەری ناحیە و کردنەوەی بنکەی پۆلیس و ئاسایش و ئەو فەرمانگانه کردووە کە پێویستن لەو ناحیەیە هەبن. بەڵام ئێستا زیاتر تەرکیزی ئێمە لەسەر جێبەجێکردنی هەندێک پرۆژەی ستراتیژیە .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران, دەڵێت:” دەبێت کانیەڕەش ئامادەکاری باشتری بۆ بکرێت، نەمانویست پێش ئەوەی هەندێک پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ بکەین بە تایبەت چارەسەر کردنی گرفتی ئاو کە لەو ڕۆژانە پڕۆژەیەک بە گوژمەی نزیکەی یەک ملیار دینار دەکەوێتە واری جێبەجێ کردن تەنانەت وەک ناحیەش بە فەرمی بناسێنین .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، جەختی لەوەشکردەوە، پێشنیارەکانیش بەرز دەکەینەوە بۆ دیاری کردنی بەڕێوەبەری ناحیە، هەر کەسێک بێت خەڵکی دەڤەرەکە بێ یان خەڵکی دەرەوە، گرنگ کەسێکی لێ هاتوو بیت تا بتوانی ناحیەکە بە باشی بەڕێوەببات .
ناحیەی كانیەڕەش لە ڕووی كارگێڕیەوە سەر قەزای سیدەكانە لە ئیدارەی سۆران، كەوتۆتە سەر سنووری نێوان عێراق و توركیا و شوێنێكی لەبارە بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی سنووری لە نێوان باكوور و باشووری كوردستان، نزیكەی 300 ماڵی لێ نیشتەجێیە، خاوەنی یەكێك لە دەشتە بەفراوانەكانە و لە بواری كشتووكاڵی گرنگی و تایبەت مەندی خۆی هەیە .