زاری کرمانجى:
له‌باره‌ی پڕۆژه یاسایه‌كی جه‌زائیر بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 20ـی شوباتی 2024)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی پڕۆژه یاساكه‌ی جه‌زائیری كرد و له‌به‌رامبه‌ردا 13 وڵاتیش ده‌نگیان پێدا.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
هه‌روه‌ها تەندروستی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو لە کەرتی غەززە 103 کەس کوژراون و هه‌روه‌ها ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرتی غەززە لە 7ی ئۆکتۆبەری رابردووەوە کوژراون، گەیشتە 29 هەزار و 195 کەس.
ته‌ندروستی غه‌ززه راشیگه‌یاند، 69 هەزار و 170 کەسی دیکەش بریندارن.