شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری خۆی بۆ وڵاتی رووسیا نیشاندا و بە پێدانی فرۆكەی بێ فرۆكەوان هاوكاری سوپای ئەو وڵاتەی كرد، وەك كاردانەوەیەك ئۆكراینا ئەو قوتابییە ئێرانییانەی كە لە وڵاتەكەی ئەودا خەریكی خوێندن بوون، دەریكردن.
لەمبارەیەوە دەسەڵاتدارانی كێیف رایگەیاند كە بە هیچ شێوەیەك رێگا نادەن ساڵی داهاتوو قوتابیانی ئێرانی بە مەبەستی خوێندن روو لە ئۆكراینا بكەن، تا دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر هەڵوێستی خۆی بەردەوام بێت بۆ پشتگیریكردن لە هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەكەمان.