زارى کرمانجى-سۆران:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند: “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”.
سەرۆکایەتیی هەرێم و یونامی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانەوە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆن بە حکومەتی هەرێمی راگەیاندووە، بەپێی ئەو لیستەی ئامادەیان کردووە، ناتواندرێت مانگی پێنج هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت و دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی شەشەوە.