زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ و کەمێک هەورە تریشقە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لە ناوچە جیا جیاکان .
ئاماژەى بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە بارانى پچڕپچڕ وکەمێک هەورە تریشقە لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.