نرخی نەوتی سپی ماڵان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندە نرخەكەی بەرز بووەتەوە
پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
نەوت فرۆشێكی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی جێگیربوونی نرخی نەوت بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ماوەی دوو هەفتەیە نرخی نەوتی سپی ماڵان بە جێگری ماوەتەوە و نرخەكەی گۆڕانكاری بەسەر دانەهاتووە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هیچ بڕە نەوتێك لە عێراقەوە هاوردەی هەرێم نەكراوە.
مەغدید ئۆمەراوەی ئاشكراشی كرد:” هاتنی نەوتی سپی لە عێراق لە لایەك و دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە لە لایەكی دیكە، ئەوە پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت ڕوو لە دابەزین بكات، بازاڕی كڕین فرۆشتنی نەوتیش دەست پێكاتەوە لە بازاڕی نەوت فرۆشان”.
مەغدید ئۆمەراوەی ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی عێراقی بە 270 هەزار دینارە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئێرانیش بە هەمان نرخە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا نرخی نەوت روو دابەزین بكات”.