زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومڕەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماری ئەو كەسانە دەخاتەڕوو كە لە سنوورەكەیان بۆ ئەمساڵ سەفەری حەج دەكەن.
مەلا یوسف چۆمانی، بەڕێوەبەری نوسینگەی حەج و عومڕەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” سنوورەكەمان هەر شەش قەزاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەخۆدەگرێت، كە بۆ ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ ناوی زیاتر لە 300 كەس گەڕاوەتەوە”.
ئاشكراشی دەكات: ” لەم رێژەیە زۆربەی ئەوانەی ناویان تۆمار كراوە بۆ حەجی ئەمساڵ دانیشتووی سنووری قەزای مێرگەسۆرن لە دەڤەری بارزان.