شەهلا رەشید- سۆران
پزیشکێک، ئامۆژگاری دەداتە ئەو کەسانەی لە رێگەی ئۆنڵاینەوە پێداویستییە جوانکارییەکان دەکڕن.
د. رزگار عەزەت خان، پزیشکی پسپۆڕی پێست و نەخۆشییەکانی پێست، بە زاری کرمانجی راگەیاند: جوانکاری زۆر شت دەگرێتەوە وەک بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ پێست، فیلەر، بۆتۆکس، چاندنەوەی قژ و زۆر بابەتی دیکە، بەڵام هەریەک لەمانەش ئەگەر ئەنجامبدرێن دەبێ لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ بێت.
گووتیشی: بەکارهێنانی شێدارکەرەوە دوتوانم بڵێم چارەسەرە بۆ هەموو نەخۆشییەکانی پێست، ئەگەر شێدارکەرەوە وەکو پێویست و بەشێوەکی رێک بەکاربهێندرێت جا بۆ پێستی چەور بێت یاخود وشک ئەوا چارەسەرێکی باشە، بەڵام لەوەش گرنگتر زوو خەوتنە چونکە هەندێک نەخۆشی بەهۆی کەمخەوی زیاد دەبن لەوانە رەشبوونی دەورووبەری چاو و تێکچوونی هۆڕموونەکان تایبەت لە خانماندا، هەروەها زۆر مانەوەی میکیاج لەسەر پێست تایبەت ئەو میکیاجانەی چەور بن چەوری پێست هەڵدەمژن و کونیلەکانیش زیاد دەکەن تەنانەت ژێر چاوەکانیش رەش دەکەن.
ئەم پزیشکە پسپۆڕە، ئاشکراشی کرد: خۆتان بەدووربگرن بۆ کڕینی پێداویستییەکانی جوانکاری وەک کرێمی سپی کردنەوە، حەب، کرێمی قەڵەوبوونی روخسار یاخود هەر بابەتێکی دیکە کە پەیوەستە بە جوانکارییەوە لە رێگەی ئۆنڵایبەوە و بەبێ چاودێری پزیشک لەبەر ئەوەی بەکارهێنانی هەندێک کرێم دەبنە هۆکاری نەزۆکی هەم لە پیاوان هەمیش لە ئافرەتان.