منداڵێكی خاوەن پێداویستی تایبەت كە تەمەنی 2 ساڵ بووە، لە لایەن باوەژن و مامۆژنییەوە فڕێ دەدرێتە نێو بیرێك و گیان لەدەست دەدات.
دوای وون بوونی منداڵێك بە ناوی ( ئۆلیار یاسر عەگیل) كە خاوەن پێداویستی تایبەتە و تەمەنی 2 ساڵە، بۆ ماوەی چەند رۆژێك، تەرمی منداڵەكە بە كوژراوی لە ناو بیرێكی تەنیشت ماڵەكەیان، لە گەڕەكی (كۆرنیش)ی شاری قامشلۆ، دۆزرایەوە.
بەپێی هەواڵەكانی رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، ناسنامەی تاوانبارەكان و چۆنییەتی ڕوداوەكە ئاشكرا كردووە و ئاماژەیان بۆ ئەوە داوە ئۆلیاری تەمەن دوو ساڵ لە لایەن ژنی دووەمی باوكی و ئامۆژنییەوە بە زیندوویی كراوەتە ناو بیری ماڵی مامی و لە ئەنجامدا گیانیلەدەستداوە” .
زیاتر روونكراوەتەوە” دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵە دەستبەجێ هەماهەنگی لەگەڵ پزیشكی دادوەری و داواكاری گشتی كراوە، منداڵەكە لە بیرەكە دەرهێنرا و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون گومان لێكراوان دەستگیر كران و ددانیان بە تاوانەكەیان ناوە، هۆكاری ئەنجامدانی ئەم تاوانەشیان بۆ تۆڵەسەندنەوە و رق گەراندۆتەوە”.