شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ڕازیە ساڵح، بەرپرسی بنکەی تەندروستی هەرێم، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” نهۆمی دووەمی بنکەی تەندروستی هەرێم بەتاڵە، ئێمە دەتوانین سوودی لێ وەربگرین بۆ زیاتر بەرفراوانکردنی بنکەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتییان و له ههمان كات دەتوانین یارمەتیدەر یین بۆ نەخۆشخانەکانی ئاشتی و لە دایکبوونی منداڵانی سۆران، چونکە قەرەباڵخی یەکی زۆریان لەسەرە، کەواتە سوودوەرگرتن لەم بنکەیە بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەکان و هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران کەم دەکاتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو” هەرچەندە بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران لە داواکارییەکانی ئێمە درێغی نەکردووە و زۆر هاوکارمان بووە، بەڵام جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکان لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران نییە.