” دەیانەوێت بۆ مانگى ڕەمەزان نرخى مریشک بەرزبکەنەوە”
زارى کرمانجى-سۆران:
ئێستە لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، نرخى مریشک بۆ 3 هەزار دینار بەرزبۆتەوە، بە جیاوازى هەفتەى ڕابردوو نرخەکەى زۆر زیاد بووە.
لەمبارەیەوە مریشک فرۆشێک لە ڕواندز بۆ زارى کرمانجى گووتى :” ئێستە نرخى مریشک بۆ 3 هەزار دینار بەرزبۆتەوە، بە جیاوازى لەگەڵ هەفتەى ڕابردوو 800 دینار نرخەکەى زیاد بووە”.
هەروەها گووتیشى ” خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان، هەر یەکەو قسەیەک دەکات، هەندێک دەڵێن: بەرهەمهێنانى مریشک کەمبووە.
هەندێکى دیکە باس لە گرانبوونى خۆراک و پێداویستییەکانى کێڵگەى پەلەوەرى دەکەن، بەڵام ڕاستییەکەى ئەوەیە دەیانەوێت بۆ مانگى ڕەمەزان نرخى مریشک گران بکەن”.
لە 8ى شوباتى 2024 وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى هەرێم گووتى: ”ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان لە زیادبووندایە، لە ئێستا بهرههمه پهلهوهرییەکان وهك گۆشتی مریشك و هێلكه، دوو هێندهی خواستی بازاڕهكانی ناوخۆن و ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى بەرهەمە کشتوکاڵییەکانى هەناردەى دەرەوەى هەرێم بکەن”.