زارى کرمانجى-سۆان:
لە زانکۆی ئازاد، لە شاری شیراز لە وڵاتی ئێران، سێ کەس بۆ یەکەمین جار خەریکی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرێکی نوێ دەبن، ئەو ماددە نوێیە دراوەتە٢٤ کەس لە قوتابییەکانی کچ و کوڕ ئەوانیش بەکاریان هێناوە.
بەشی پاراستنی زانکۆ ئەو قوتابییانەی دەستگیرکردوە، هۆیەکەش ئەوەیە کە دوای بەکارهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە ، رەفتاریی سەیرو سەمەرە و هاوارو وەحشیگەرییان لە خۆیان ئەنجامداوە.
ئەو ماددە هۆشبەرە بە شێوەی بنێشت بە تامی شلیک هاوردەی ئێران دەکرێ. دوای بەکارهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە ئەو کەسانە رەفتاریی ئاسایی نابێ و وەک زۆمبیەک هەڵسوکەوت دەکەن.