زاری كرمانجی :
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكان تا سەرەتای مانگی نیسانی داهاتوو، درێژ دەكاتەوە كە بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی ئادار كاركردن پێیان بوەستێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەكارهێنانی بەڵگەنامە كۆنەكان تا 1ـی نیسانی 2024 بەردەوام دەبێت و كاریان پێدەكرێت .
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئاماژەشی بەوەداوە، ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكدایە، هێشتا بەشێكی هاووڵاتییان كارتی نیشتمانییان دەرنەهێناوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری سستیی راییکردنی مامەڵەكان
پێشتر وەزارەتەكە رایگەیاندبوو، تا یەكی ئادار دوا مۆڵەتە بۆ كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە لە مامەڵە فەرمییەكاندا، تەنیا كار بە كارتی نیشتمانی دەكرێت.