زارى کرمانجى-سۆران:
بڕیارە دادگای فیدراڵی لەبارەی سێ سكاڵا كە لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆمار كراون كۆببێتەوە، دوان لەو سكاڵایانەش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر سێ سكاڵا كە دوانیان لەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تۆمار كراون، كۆدەبێتەوە و لە كساڵاكانیشدا داوا دەكرێت بە هۆی وردبینی نەكردن لە تۆماری دەنگدەراندا، ئەنجامی هەڵبژاردنەكە هەڵبوەشێنرێتەوە، لە سكاڵای سێیەمیش كە لەلایەن حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانییەوە تۆمار كراوە، داوا دەكراوە سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران پابەند بكرێت بەوەی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، وردبینی لە تۆماری دەنگدەراندا بكات.
لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا و لەدوای 18 ساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، تێیدا بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان (5 كورسی) و پارتی دیموكراتی كوردستان (2 كورسی)، كورد حەوت كورسی لە كۆی 16 كورسی ئەنجومەنەكە دەستەبەركرد.