محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی:
دوێنی چوارشەممە وادەی لێخۆشبوون لە 14ماددەی خۆراك بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم، كە ئیمزای ساماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی لەسەربوو تێیدا بەڕێوەبەرایەتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردەووە ئەم لێخۆشبوونە كۆتای هات”.
حەكیم عەبدولواحید، خاوەنی یەكێك لە فرۆشگاكانی كڕین و فرۆشتنی ماددە خۆراكیەكانە لە سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” زۆربەی ئەو كەل و پەلانەی لە بازاڕەكان هەن پێش ئەم بڕیارە هاوردەكراون، تاكو ئێستا بڕیاری نەمانی لێخۆشبوون لە ماددەكانی خۆراك كاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخ تەنیا ئارد نەبێت بۆ هەر فەردەیەك بڕی 1500دینار بەرزبووەتەوە.