” نزیكەی 75% هاووڵاتییان لەسەر كۆبۆنی دەژین”
ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، داواكارییەكیان ئاراستەی حكومەت كردووە تا سەبەتەی خۆراكی بۆ 20 بڕگە زیاد بكرێت.
كازم فەییاز ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند” نزیكەی 75%ی خەڵكی عێراق لەسەر كۆبۆنی خۆراك دەژین سەرەڕای ئەوەی چینی دەسەڵاتدار بژێویان لەگەڵ هاوڵاتیان جیاوازە، بۆیە جەختمان لە حكومەت كردووە كە ماددەەكانی سەبەتەی خۆراكی و ئەو زیادكردنەوەی بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەكرێت تا 20 بڕگە لە خۆ بگرێت”.
هەروەك دەڵێت:”داوامانكردووە سەبەتەكان لە 20 ماددە خۆراكیی كمتر نەبێت و لە كوالێتی باش بێت، لەكاتێكی دیاریكراوی هەموو مانگێكدا دابەشبكرێت”.
ئەم پەرلەمنتارە لە لێدوانێ:ی رۆژنامەوانی روونیكردەوە ” چاوەرێ دەكرێت لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا مادەی جۆراوجۆر بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیاد بكرێت، لەوانە گۆشتو خۆراكی وشكە، بەژمارەیەكی زیاترو بڕی زیاتر بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆخی ئابووری ژیانی هاووڵاتییان بگونجێت”.
نەشی شاردەوە ” چاوەرێ وەڵامی حكومەتین لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ وەڵامێكمان لە حكومەتەوە بەدەست نەگەیشتۆتەوە”.
بەپێی رێككەوتنەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا، هەر جۆرە گۆرٍِانكارییەك لە بڕ و بڕگەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان بكرێت كوردستانیش دەگرێتەوە .