مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی ماڵان لە بەغدایە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ شاندێكمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كۆبوونەتەوە و “بەرپرسانی وەزارەتهكه وەڵامەكانیان ئەرێنی بوو لەسەر ناردنی كاروانی دووەمی نەوتی سپی ماڵان بۆ هەرێمی كوردستان.”
شاندەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی نێوان هەر دوو وەزارەت بۆ ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە.