لە پارێزگای کرمانی ئێران گەنجێک بەهۆی ناکۆکیی خێزانیی ١٢ ئەندامی خێزانەکەی لە چەند ماڵێکی جیاجیادا دەکوژێت و چەند كەسی دیكەش بریندار دەكات.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە” ١٢ ئەندامی خێزانێکی بەهۆی ناکۆکیی خێزانییەوە دەکوژرێن”.
هەروەها ئاماژەی داوە لە ناویاندا چەند منداڵ و ژنێکیان تێدایە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەهۆی شەڕی خێزانی لە شاری فریاب، گەنجەکە بە دەمانچە لە چەند ماڵێکی جیاوازدا ١٢ ئەندامی خێزانەکەی کوشتووە.
لەمبارەوە سەرۆکی دادوەری ئیبراهیم حەمیدی پارێزگای کرمان رایگەیاندووە” لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە گوندی فەرما و ئیمام ئادۆر، فریاب، بە چەکی دەمانچە ١٢ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە کە باوک و برا و زاوا و کەسانی دیکەشیان تێدایە”.
ئیبراهیم حەمیدی ڕایگەیاند” هێرشبەرەکە لە ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی کوژرا”.