زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕایگەیاند:” ژمارەیەکی زۆری پاس ڕۆژانە گەشتیارارن بۆ شوێنە بەفرینیییەکانی ئیدارەی سۆران دەگوازنەوە و هەلی کاری زۆر ڕەخساوە .
بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: ڕۆژانە زیاتر لە 250پاس گەشتیار بۆ ناوچە سنووریەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگوازنەوە، هەر خاوەن پاسێك تۆمار نەكرابێت و پاكانەی نەبێت وپابەند نەبێت ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكەین، هەروەها لەسنوورەكەمان 90%ی پاسەكان تۆمار كراوون دەمانەوێت ڕێكخستەوەی تەواوەتی بۆ بكەین.
بارزان میر عەلی، ئاشكراشی کرد:” گەشتیاری ناوخۆ و ناوەڕاست وخواروی عێراق ڕۆژانە ڕوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەن، لە لایەن پاسەكانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە بەفرینییەكانی حەسەن بەگ کۆڕەک و باڵەکایەتی، هەروەها ڕۆژانە 75 بۆ 100هەزار گەشتیار ڕوو لە سنوورەکەمان دەكەن .”