زاری كرمانجی-سۆران:
به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/2/18، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو سێلێست واڵنده‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان له عێراق و دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا هاواڕ بوون كه ئارامی و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ناوچه‌كه گرنگه و له كاتێكدا ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ده‌بێ عێراق هه‌موو هه‌وڵێك بدات نه‌خزێته ناو كێشه‌كانه‌وه و قورسایی بخاته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كاردانه‌وه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی به‌ئامانجگرتن و په‌لاماردانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌مباریه‌وه جه‌خت له پێویستیی ڕێگرتن له‌و كرده‌وانه كرایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له دۆخی ئاساییش و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سه‌روه‌ریی وڵات ده‌كه‌ن.
هاریكاریی هاوبه‌شی ئه‌منیی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوولادا، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.