زاری كرمانجی-سۆران:
لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی شاندی کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە، ئه‌مه‌ریكا لە ناوچەکەدا وه‌ك هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی گرنگ لە عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی شوباتی 2024) لە سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ندامی كۆنگرێس مایكل تێرنه‌ر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق و ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، تاوتوێكران.
شانده‌كه به‌رده‌وامی پشتگیریی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە و دووپاتیكردووەتهوه، ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خێكی زۆره‌وه وه‌ك هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكی گرنگی خۆی له ناوچه‌كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت. لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.