زاری كرمانجی-سۆران:
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی پچڕپچڕ باران و بەفر بارین دەست پێدەکاتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی شوباتی 2024) ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی کەم و پچڕپچڕ هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە باکووری رۆژهەڵات پێشبینی بەفربارینی کەم هەیە، بەڵام لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین کەم دەبێتەوە .
سەبارەت بە کەشوهەوا بۆ سبەی دووشەممە (19ی شوباتی 2024)، پێشبینی دەکرێت، ئاسمان نیمچە هەوربێت و لەکاتەکانی بەیانی زوو لەهەندێک ناوچە لە سنووری هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، دواتر ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، دوای نیوەڕۆ سبەی دووشەممە نمە بارانێکی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک دەبارێت لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە باکووری رۆژهەڵات .