شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، ئاماژە بە چەند هەنگاوێك دەكات بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕییەكانی هەناسە.
د. زیرەك ئەنوەر، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی سنگ و دڵ و بۆڕییەكانی خوێن، دەڵێت” لەم بابەتە تەندروستییەدا چەند هەنگاوێك دەخەینەڕوو بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی درێژخایەنی بۆڕییەكانی هەناسە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
-وازهێــنان لە جـــگەرەكێــشان.
-دووركەوتنەوە لەو شوێنانەی جگەرەی تێدا دەكێشرێت و دووكەڵی تێدایە.
- بەكارهێنانی دەرمان بۆ فراوانكردنی بۆڕییەكانی هەناسە و فڕێدانی بەلغەم لە رێگای حەب، پەمپ و شڕووب.
- بەكارهێنانی ئۆكسجین لە كاتی پێویست.
- شێداركردنی هەوا.
- چارەسەری سروشتی و راهێنانەوەی سییەكان.
- نەشتەرگەری لابردنی بەشە زیان پێگەیشتووەكانی سییەكان.
- چاندنی سییەكان لە هەندێك باری تایبەت