پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی سۆران :
نەوت فرۆشێكی قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی دابەزینی نرخی نەوت بۆ زاری كرمانجی دەڵێت:” ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی ماڵان بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بەهۆی هاتنی نەوت دابەشکردنیەتی بەسەر هاووڵاتییان هۆکار بووە بۆ ئەم دابەزینە.
مەغدید ئۆمەراوەیی ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بێجی عێراقی بە 130 هەزار و نەوتی پلە دووش بە 125 هەزار دینار دەفرۆشرێت، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش بە 600 دینار دەفڕۆشرێت”.
ئەو فرۆشیارەی نەوت ئاشكراشی كرد:” دابەزینی نەوت لە ئەمساڵ داو گەیشتنی بەم ئاستە هۆکارەکەی دابەشکردنی نەوت بوو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەر خێزانێک بڕی یەک بەرمیل، هاوکات بۆ جاری دووەمیش لە لایەن حکومەتی ناوەندیەوە دەستکراوە بەدابەشکردنی نەوت بەرسەر هاوڵاتیان دابەشکردنی دوو جاری نەوت بەسەر هاوڵاتیان وایکردووە نرخی نەو لەبازڕدا ڕوو لەبەزین بکات لە ئێستاشدا دابەشکردنی نەوت، لەلایەن خێرخوازانەوە وای کردووە خواست لەسەری کەم بێتەوە بەشێوەیەک بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو هەر بەرمیلێک بڕی 150هەزار دینار دابەزیووە، پێشبینی دابەزینی زیاتری دابەزینی بەهای نەوت دەکرێت لەبازاڕدا.”