وەزارەتی ناوخۆ : ئەسەدوڵا بە بێ ئاگاداری بەرپرسانی حكومی هاتووەتە ناو خاكی عێراق
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بریكاری وەزارەتی وزە و نەوتی ئێران، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ڕۆژئاوای بەغدا لە كۆمادایە.
دوێنێ شەممە 17ی شوباتی 2024، ئەسەدوڵا ڕەشیدی بریكاری وەزارەتی وزە و نەوتی ئێران بۆ كاروباری پلاندانان، لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند “لەم ڕووداوەدا بریكاری وەزارەتی وزە و نەوتی ئێران بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی یارموك لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایە و شۆفێرەكەشی گیانی لە دەستداوە.”
هاوكات وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات ئەو بەرپرسەی ئێران بە بێ ئاگاداری بەرپرسانی حكومی عێراق و وەك هاووڵاتییەك هاتووەتە ناو خاكی عێراق و بە ئۆتۆمبێلی مەدەنی هاتووچۆی كردووە.”