زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری تەندروستی چەند رێنمایی دەخەنە ڕوو بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گورچیلەكانمان بكەین.
خورادنە بەسوودەکان بۆ گورچیلە:-
-نانی گەنم و جۆی خۆمان بەکەپەکەوە
- فاسۆلیای سۆر و سپی و فوڵ سۆیا و بزالیا
- کەوچکێک ھەنگوین و نیو کەوچک چایە ڕەشکە
- ڕۆژانە ١ کەوچک چایە زەردەچەو و ١ کەوچک چایە زەنجیل ١ کەوچک چایە ڕازیانە و ١ بەرداخ شەربەتی مێکوک (عرق سوس)
- سرکەی سێوی سروشتی و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ پێش نان خواردن لەناو زەلاتە
- سلقە سۆرە (چەوەندەری سۆر) و کەلەمی سۆر و کەرەوز و مەعدەنووس و کودی کەسک و خیار و پیاز و تەڕەپیاز و گێزەر و بزالیا
- گێلاس و توو (دۆشاوی توو) و فراولە و شفتی و تووتڕک و سێو و لەیمون و گرێپ فروت و لالەنگی و بەڵالوک
- گوێز و کونجی قاوەیی (تەحین)
ئەو خۆراك و شتانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن:
- وازھێنان لە خواردنی شەوان بەتایبەتی خواردنی قورس
- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بەتایبەتی گۆشتی سوور
- جگەرەکێشان و مادەھۆشبەرەکان و ھەموو دەرمانە ئارام بەخشەکان
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی سوورکراوە
- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە غازیەکان و ووزەبەخشەکان و قووتووبەندکان و کحولیەکان
- کەم بەکارھێنانی خوێ لە پێوویست زیاتر نەبێت
- ڕۆژانە ١٠ تا ١٥ گلاس ئاو زۆر باشە جگە لەوانەی کێشەی لاوازی گورچیلەیان ھەیە
- واباشە مۆز و ئەڤۆگادۆ و قەیسی مەخۆ یان کەم بخۆ
- دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەرەزات بەتایبەتی برژاو
- کەمکردنەوەی خواردنی پەنیر و لۆر و قەیماغ و ماستی مەڕ واباشە ڕۆژانە کەمێک ماستی چێل بخۆ.
سەرچاوە:
دكتۆری سەرهێڵ