زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ 18ی شوبات 71 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی هەر دوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابییانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، كە لە كۆنگرەی سێیەمی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە لە ٢٦ی كانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٣ لە كەركووك بەسترا، لەسەر دەستی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد، بارزانیی نەمر بریاری دامەزراندنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابییانی كوردستان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان درا.
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی هەریەكە لە ڕێكخراوی یەكێتی قوتابییان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ 18ی شوبات، چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لە سنووری ئیدارەی سۆران بەرێوە دەچن و ئەو ڕۆژە یاد دەكرێتەوە.
لە قەزای ناوەندی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، رواندز، سیدەكان و خەلیفان، یادەكە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە ناوەندەكانی خوێندنی پەروەردەیی و زانكۆ و پەیمانگەكان دەكرێتەوە، هەروەها لە ناوەندی قوتابییانی زانكۆی سۆرانیش یادەكە بە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دروشمی قوتابییان و چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.