زاری كرمانجی-سۆران:
هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ڕه‌وشی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكرایینا، خرانه به‌ر باس و بیروبۆچوونیان له‌باره‌یانه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا ئاماده‌یی و خواستیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه باس له به‌رنامه‌ی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و گرنگیی پاراستنی سه‌قامگیرییان تاوتوێ كرد و داكۆكییان له چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كان كرده‌وه.