زاری كرمانجی-سۆران:
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، له كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆس هۆکستاین، گه‌وره ڕاوێژكاری جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری وزه و وه‌به‌رهێنان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و هاریكاریی وزه و وه‌به‌رهێناندا، دوایین ڕێكار و هه‌نگاوه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له‌مباره‌یه‌وه، باس كران.
هۆكستاین باسی له‌وه كرد كه ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خ و گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ده‌خوازێت له كه‌رته‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و وزه‌دا، بره‌و به ده‌رفه‌ته‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی ئه‌مه‌ریكای به به‌رده‌وامیی پشتگیری و یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.
تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخی ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران له عێراق و كاریگه‌ریی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.