زاری كرمانجی-سۆران:
پاشینوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له میونشن له‌گه‌ڵ ستێفان سێجوورنێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆبووه‌وه و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون كه ئه‌گه‌ری فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری و هاوڕا بوون له‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه بدرێت و باری مرۆیی له غه‌ززه و گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان، له‌به‌رچاو بگیرێت.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی دێرینی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌تایبه‌تی ستایشی بۆ ڕۆڵی سه‌رۆك ماكرۆن ده‌ربڕی. لای خۆیه‌وه سێجوورنێ دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.