زاری كرمانجی-سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2024/2/17، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ جۆزێپ بۆرێل، جێگری سه‌رۆك و به‌رپرسی باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منیی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاردانه‌وه‌كانی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تیش عێراق، تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له پێویستیی ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه گرنگه و نابێ عێراق بخزێته ناو كێشه و پشێوییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان كرده‌وه كه هێرش و په‌لاماردانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاردانه‌وه‌كانی، هه‌ڕه‌شه له ئاساییش و ئارامیی عێراق ده‌كه‌ن.
بۆرێل دووپاتی كرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پابه‌نده به یارمه‌تیدان و پشتیوانیكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش بۆ به‌هێزكردنی تواناكانیان له ڕووی ئه‌منی و به‌رگرییه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له یارمه‌تیدانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به‌رده‌وامیی پشتگیری یه‌كێتیی ئه‌ورووپای بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.