زاری کرمانجی – سۆران :
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، لیژنەی تەندروستی سۆران بە ئامادەبوونی نوێنەری سەندیکای پزیشکانی ددان لقی هەولێر لە سۆران و لە ژێر چاودێری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، (سەنتەر و نۆرینگە و شوێنی دروستکردن و تاقیگەی ددان) یان بەسەر کردەوە و لە 10 شوێنی تایبەت بە تەندروستی ددان هەشت شوێنیان داخران.
لیژنەی ناوبراو لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆکاری داخستنی هەر هەشت شوێنەکە دەخاتە ڕوو و دەڵێت :
١- دوو شوێنی ددان کە هیچ موڵەت و خاوەنەکانیان هیچ بڕوانامەیەکیان نەبوو داخران و دەست بەسەر کەل و پەلەکانیان داگیرا.
٢- یەک نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی ددان کە شوێنەکەی گونجاو نەبوو لە ناو ماڵان بوو هەروەها لە ڕووی تەندروستی پاک و خاوین نەبوو وە یاریدەدەری پزیشکییەکە کاری پزیشکی ددانی دەکرد ئەویش داخراو بانگهێشتی لیژنە کرا .
٣- پێنج نۆرینگەی پزیشکی ددان داخران بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕینماییەکانی سەندیکای پزیشکانی ددان لەڕووی موڵەت و شوێنی کارکردن و مەرجەکانی سەندیکا.