لەسەر ئاستی جیهانی نرخی نەوت روو لە بەرزبوونەوە كردووە و چاودێران پێیانوایە، گەشەی ئابووری ئەمریكا و ئاڵۆزی ناوچەكە هۆكاری ئەم بەرز بوونەوەیەن.
ئەمڕۆ شەممە 17-2-2024، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووە.
ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرز بە 83 دۆلار و47 سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 82 دۆلار و 75 سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی گەیشتە 79 دۆلار و 22 سەنت، لە لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 78دۆلار و 3 سەنت بوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا دێت کە ئاشکرایکرد، ئابووری ئەمریکا بەڕێژەی ٣.٣٪ لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوو گەشەی کردووە.
لە لایەکیترەوە بەرزبوونەوەی نرخی نهوت بۆ ترسی کۆمپانیاکان دەگەڕێتەوە لە گۆڕینی ڕێڕەوی رێگا لە دەریای سورەوە بەهۆی هێرش و هەڕەشەی حوسییەکانی یەمەن بۆسەر کەشتییە نەوتییەکان.