زاری كرمانجی-سۆران:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ شای ئوردن کۆبووەوە. بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 17-02-2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاساییشی میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵا بن حوسه‌ینی دووه‌م، شای ئوردن كۆبووه‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كردووە.
هه‌ردوولا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “باسیان له مه‌ترسیی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و فراوانبوونی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، بۆیه به پێویستیان زانی له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بدرێت”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شای ئوردن “خواستی خۆیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش ده‌ربڕی. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، ستایشی په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی شانشینی ئوردن و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی هاشمی، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرد”.
له دوا ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ڕه‌وشی عێراق و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریان له ناوچه‌كه، باس كرد.