زاری كرمانجی-سۆران:
لە گەرمیان شەڕ لە نێوان دوو هێزی چەكداری یەكێتیی دروست بووە و ژمارەیەك چەكدار لە كارمەندانی ئاسایشیان داوە.
میدیاكانی سلێمانی بڵاویان كردەوە، شەڕەكە لە بازگەی كارێز دروست بووە و ژمارەیەك چەكدار لەگەڵ هێزێكی ئاسایش لە بازگەكە دەمەقاڵییان كردووە و بۆ ماوەی 20 خولەك بەشەڕ هاتوون و لە كارمەندەكانی ئاسایشیان داوە.
ئەو كەسانەی لە هێزەكەی ئاسایشی یەكێتییان داوە، خۆیان بە هێزی كۆماندۆی یەكێتی ناساندووە و كێشەكەش لەسەر ئەوە دروست بووە كە هێزەكە ویستوویانە بە پێچەوانەی رەوتی شەقامەكە بڕۆن و لە لایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێكراوە.
ناوبەناو، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دروست دەبێت كە لە بەشی زۆری شەڕەكاندا، هێزی كۆماندۆ كە لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە پشتیوانی دەكرێت، یەكێكە لە لایەنەكانی شەڕەكە.