زاری كرمانجی-سۆران:
كەمێك بەر لە ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەبدوڵڵا عەلی یەحیا، وەزیری دەرەوەی كوەیت كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی و عەبدوڵڵا عەلی یەحیا دۆخی ناوچەكە تاوتوێدەكەن و باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كوەیت دەكەن.
دیدار و كۆبوونەوەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی دووەمین رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونش دێت.