” دواخستنی دانیشتنەكان و بڕیارنەدان لەسەر دۆسێكان زیاتر سیاسین”
دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بڕیارە سبەینێ یەكشەممە دادگای فیدراڵی كۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق چەندینجار بڕیاردان لەسەر ئەو سكاڵایانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراون دووا دەخات.
لەبەرامبەریشدا بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان، ئەو دواخستنانە بە مەبەستی سیاسی دەزانن.
لەم چوارچێوەیەشدا هەفتەی رابردوو سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە ئامادە بوونی وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ دەستەی باڵای دادوەری هەرێمی كوردستان كۆبونەوە و لە رووی یاساییەوە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.