شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” هیچ پشكنینێك نییە بە ئامێری ئەلكترۆنی واتە بە لەمس كە دەری بخات مرۆڤ بە كام خواردن قەڵەو دەبێت، ئەم ئامێرانە ساختەن و تەنها پارە لێ كێشانەوەن.
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەشڵێت” هیچ پشكنینێكی خوێن نییە كە دەربخات مرۆڤ بە كام خواردن قەڵەو دەبێت، تەنها هەندێك پشكنینی خوێن هەن دەریدەخەن كەسەكە هەستیاری هەیە بۆ هەندێك جۆری خۆراك و دەبنە هۆی ئاوسانی سك پاش خواردن بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك وەك هەستیاربوون بە گلوتین یان كەمی یاخود نەبوونی ئەنزیمی لاكتۆز.
ئەم پزیشكە، ئاشكراش دەكات” هیچ ئامێرێكی ئەلیكترۆنی نییە كە دەربخات مرۆڤ بە كام خواردن قەڵەو دەبێت و هەموو ئەمانە دوورن لە راستی و ساختەن.