شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” ناوكەپەتك خوێنبەری ژیانی كۆرپەلەیە لە دایكەوە، بەو پێیەی لە كاتی دووگیانیدا كار دەكات بۆ گەیاندنی خوێنی هەڵگری خۆراك و ئۆكسجینی پێویست بۆ ژیان و گەشەی منداڵەكە.
د. بنار دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون، دەڵێت” هۆكارەكانی لوولبوونی ناوكەپەتك بە دەوری كۆرپەلەدا بەتایبەت لە دەوری مل، حاڵەتێكی پزیشكی باو و ئاساییە كە لە كاتی دووگیانیدا روودەدات، بەتایبەتی لە مانگەكانی كۆتایی پێش لەدایكبوون، ئەم حاڵەتە بە دەگمەن مەترسی لەسەر ژیانی دایك یان منداڵەكە دروست دەكات، هۆكارەكانیش بریتین لەمانە:
-زۆری جوڵەی كۆرپەلە بە شێوەیەكی بەرچاو لە سكی دایكیدا.
-زیادبوونی رێژەی شلەی ئامنۆتیك كە دەوری كۆرپەلە لە سكی دایكیدا دەدات.
-بوونی كێشەی تەندروستی لە ماددەی جێلاتینی ناو ناوكەپەتك، كە كار دەكەن بۆ پاراستنی ناوكەپەتك لە پێچ خواردن و پەستان خستنە سەر خوێنبەرەكان.
-دووگیانی بە دووانە یان سییانە ئەگەری لوولبوونی ناوكەپەتك زیاد دەكات.