زاری کرمانجی-ڕواندز:
دوای گیر خواردنی چەند سەر بزنێک لە شاخێکی سەختی سنووری قەزای ڕواندز، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕزگار کران.
ڕائد ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند :”دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە، کە چەند سەر بزنێک لە نێزیک هاوینەهەواری بێخاڵ لە لاتە شاخێک گیریان خواردووە، پاش هەوڵێکی زۆر توانرا ڕزگار بکرێن”.
هەروەها گووتیشی” گیر خواردنەکە بەهۆی سەختی شوێنەکە، بۆیە تیمی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان و تیمی ڕزگاکردنی بەڕێوەبەرایەتمان ناردە شوێنەکەو توانرا لە ماوەی چەند کاتژمێرێک سەر بزنەکان ڕزگار بکرێن”.