د. داهات حەوێزی، پزیشكی پسپۆڕی و هەناوی و شەكرە
هەر چەندە پێشتر بڕوا وابوو نەخۆشییەكانی دڵ و بەتایبەتی جەڵتەی دڵ تەنها لە كەسانی بەساڵاچوو روودەدات، بەڵام ئێستا لە هەموو پێنج كەسێك كە تووشی جەڵتەی دڵ دەبن یەكێكیان تەمەنی لە 40 ساڵ كەمترە.
گرنگترین هۆكارەكان بۆ زەبحە و جەڵتەی دڵ لە كەسانی گەنج بریتین لە:
- پێشینەی خێزانی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.
- بەرزبوونەوەی چەورییەكانی خوێن.
-جگەرە و نێرگلە كێشان. - قەڵەوی تەنانەت قەڵەوی ورگ.
- بەرزەفشاری خوێن، تەنانەت زەختی شاراوە.
- شەكرە هەتا حاڵەتی پێش شەكرە.
- خواردنی ناتەندروست، خواردنی فاست فود، شیرینی، لەقوتوونراو، كەمخواردنی سەوزە و میوە.
- هەوكردنی درێژخایەن، بەرزبوونەوەی ئیلتیهاباتی خوێن highS-CRP
- نەجووڵانەوە و وەرزشكردن، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەش كە قەڵەو نین.
- سترێس و دڵەڕاوكی و قەلەقی.