پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بەبەداورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار دینار ڕووی لە بەرز بونەوە کردووە، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕیش بە 2013 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 501 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 459 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 438 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 375 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .