شەهلا رەشید- مێرگەسۆر
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند” نەخۆشخانەی مێرگەسۆر لە دوو نەخۆشخانەی جیاواز پێك دێت، كە یەكێكیان فریاگوزاریی نەشتەرگەری و منداڵبوونە، ئەوەی دیكەشیان راوێژكاری بەیانیانە، ئەویش هەموو بەشەكان، تیشك و CTskani ی تێدایە.
گووتیشی” هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەكمان ئەنجامداوە، نەشتەرگەرییەكانیش دوو جۆرن لەناكاو كە بریتین لە گولە، تەقینەوە و رووداوەكان، كە هەموویان لای ئێمە ئەنجامدراون هەروەها ئەوەی دیكەیان نەشتەرگەری سارد كە خۆمان نۆرەیان بۆ دادەنێین، بەڵام ئێستا وردە وردە ئەمانە كەمبوونەتەوە، هۆكارەكانیش دەگەڕێنەوە بۆ كەمی پزیشك و پێداویستییەكان، نزیكەی ساڵێكە پزیشكی هەناویمان نییە و چەندین جار سەرووی خۆمان ئاگادار كردووەتەوەو لە چاوەڕوانی وڵامیانداین”.
گووتیشی ” نەخۆشخانەیەكی وەك مێرگەسۆر كە سەنتەری قەزاو ئەو هەموو ناحیەو گوندانەیە، نزیكەی 63 هەزار كەسی لەسەرە چۆن دەكرێ كەمی پزیشكی هەناوی هەبێت، تەنانەت داواشمان كردووە بە دانان و گواستنەوە بۆمان بهێنن بەڵام هیچ وڵامێك نەبووە.